شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ به‌شه‌ش درۆن‌و موشه‌كێك هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر گوندێكى نزیكى سلێمانى، ده‌شڵێت، "لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامن".
عەقید کارزان شێرکۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه، "بەیانی ئەمڕۆ بەشەش درۆن‌و یەک موشەک، هێرشکرایەسەرگوندی زڕگوێزەڵە".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، "لەهێرشەکەدا یەک شەهیدو یەک بریندار هەیەو لێکۆڵێنەوەش لەڕوداوەکە بەردەوامە".
لەلایەكی دیكەوە، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئاشكرایكرد، بەچەندین درۆنی بۆمبڕێژکراوو موشه‌ك هێرشکرایەسەر بنکەکانمان لەزڕگوێزەڵەی سنوری پارێزگای سلێمانی، له‌ئه‌نجامدا، پێشمەرگەیەکمان بەناوی (ئومێد وەیسی ـ ناسراو به‌ئومێد ڕوانسەر) كه خه‌ڵكى ڕوانسه‌رى سه‌ر به‌شارى جوانڕۆیه شەهیدبوو، هاوكات پێشمەرگەیەکیشمان برینداره.