مقاوەمەی عێراقی بەرپرسیارێتی چەندین هێرش دەگرێتە ئەستۆ

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەکانی ناسراو بە "مقاوەمە ئیسلامیی لە عێراق" لەبەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 31 کردەی سەربازییان لە ڕێگەی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە ئەنجامداوە. 

لەبەیاننامەکەدا هاتووە: بەمەش کۆی گشتیی چالاکییەکان لە ماوەی 12 ڕۆژدا گەیشتۆتە 291 پڕۆسە.

ئەوەش هاتووە: ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی کوژرانی 13 ئەمریکی و برینداربوونی دەیانی دیکە کە برینی هەندێکیان سەختە.

 بەیاننامەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی داگیرکەردایە و لە داهاتوودا وردەکاریی زیاتر دەربارەی زیانەکان بڵاودەکەنەوە.

بەپەلە