ترەمپ: بەمزوانە کۆتایی بەجەنگی ئێران دێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، كە بەمزوانە كۆتایی بەجەنگی نێوان وڵاتەكەی و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران دێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ی ئەمریکی رایگەیاند،" لە ئێران هیچ شتێك نەماوە بە ئامانجی بگرین، بەمزوانە شەڕ كۆتایی دێت ئەگەر بمەوێت ".

دۆناڵد ترەمپ بە ئەكسیۆس ڕاگەیاندوە، هەرکاتێک بمەوێت شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی پێبهێنم، کۆتایی پێدێت.

سەرۆكی ئەمریكا دەشلێت،" جەنگ بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت و ئێمە زۆر لەپێش خشتە زەمەنییەكەوەین".

هاوكات وتوشیەتی،" لەوە زیاتر زیانمان بەئێران گەیاندوە، كە پێمانوا بوو لەماوەی شەش هەفتەی سەرەتادا دەكرێت".

ترەدپ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كە گورزیەكەی رۆژی سێ شەممە 16 بەلەمی تایبەت بەچاندنی مینی لەناوبردو پلانی ئێرانمان لەمبارەیەوە پوچەڵكردەوەو دەڵێت،"دوژمنكاریی ئێران درێژدەبێتەوە بۆ كەنداو و تەنیا لە ئەمریكاو ئیسرائیدا كورت نابێتەوە".

بەپەلە