ئێران: دەست بە قۆناغی وەشاندنی گورزی یەک لەدوای یەک دەکەین

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 451 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند کە سیاسەتی ئاڵوگۆڕکردنی گورز کۆتایی پێهاتووە و تاران دەست دەکات بە جێبەجێکردنی هێرشی یەک لە دوای یەک و بەردەوام.

 
 ناوبراو لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا جەختی کردەوە کە کۆتایی جەنگ لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە دیاری ناکرێت، بەڵکو ئێران کۆتاییەکەی دەنووسێتەوە.

 وتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کرد کە دوژمنان لە دۆخێکی داڕمانی دەروونیدان و سەرکردەکانیان لێدوانی شێواو دەدەن، هەروەها هۆشداری دایە دۆناڵد ترەمپ و ئیسرائیل کە هەرچەندە ئەوان جەنگەکە دەست پێبکەن، بەڵام تاران بەپێی هاوکێشە سەربازییەکانی خۆی کۆتایی پێ دەهێنێت.

 سەبارەت بە گەرووی هورمز، ڕایگەیاند کە ڕێگە نادەن تەنانەت یەک لیتر نەوت بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بگوازرێتەوە و هەر کەشتییەک لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئیسرائیل بێت دەبێتە ئامانج.

 وتیشی کە شوێنکەوتنی ستراتیژیی خۆحەشار دان لە وڵاتانی دراوسێ سوودی نابێت و تەواوی بنکە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان لە ناوچەکەدا یەک لە دوای یەک دەکرێنە ئامانج.

بەپەلە