شارپرێس:
لەکاتژمێرەکانی بەرەبەیانی دوێنێدا، ئاسمانی دەڤەری سۆران بەگەرمەی شەش موشەکی بالیستیی ئێرانی داگیرسا، هێرشێک کە بارەگاکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی کردە ئامانجو بوە هۆی شەهیدبونی شهش پێشمەرگەو برینداربونی 30ی دیکە، ئەو ڕوداوە نەک تەنها خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەڵکو ناوەندە سیاسییەکانی ناوچەکەشی هەژاند.
هەڵوێستی توندی سەرۆکایەتی هەرێم
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دواى بهشداریكردنى لهمهراسیمى پرسهى شهش شههیدهكهى هێزى پێشمهرگه قسهى بۆ دهزگاكانى ڕاگهیاندن كردو بەزمانێکی دیپلۆماسی بەڵام توند، هێرشەکەی بە"دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆ بۆسەر سەروەریی وڵات"و "کردەوەیەکی نادۆستانە" وەسفکرد کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، وهكو بارزانى وتى پەیامی هەرێم بۆ تاران ڕونبوو، "هەرێمی کوردستان فاکتەری ئارامییەو نابێتە بەشێک لەهیچ جەنگێک".
وەڵامی ئێران؛ لەداوای لێبوردنەوە بۆ لێکۆڵینەوە
بهوتهى سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لەپەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدا لایەنی ئێرانی جەختیان لەوەکردوەتەوە، هێرشەکە بەهەڵە ئەنجامدراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بەهۆی پشێویی لەفەرماندەیی سەربازیی وڵاتەکەی، داوای لێبوردنی لەوڵاتانی دراوسێ کردبوو سەبارەت بەهێرشە هاوشێوەکان، ئێران بەڵێنیداوە لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکاتو هەرێمی کوردستان لەئەنجامەکان ئاگاداربکاتەوە.
دەرەنجام؛ هەرێم لەنێوان ئاشتیو هەڕەشەدا
ئەم هێرشە جارێکی دیکە هەرێمی کوردستانی خستەوە ناو جەرگەی ململانێ هەرێمییەکان، لەکاتێکدا تاران باس لە"هەڵە" دەکات، سەرکردایەتی کورد جەخت لەوەدەکاتەوە، نابێت خاکی هەرێمو خوێنی پێشمەرگە ببێتە قوربانیی جەنگی وڵاتانی دیکە، ئێستاش چاوەکان لەسەر بەڵێنەکەی ئێرانن بۆ لێکۆڵینەوە، لەکاتێکدا وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندوە، مافی وەڵامدانەوەی بۆ پاراستنی خاکو گەلی خۆی پارێزراوە.
