شارپرێس:
لەکاتێکدا کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانو سوریا خۆیان بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزو نوێبونەوەی سروشت ئامادە دەکرد، ئاهەنگەکانی ئەمساڵ بونە قوربانیی شەپۆلێکی نوێی توندوتیژییو ڕقوکینە، گروپە چەکدارە عەرەبەکانو هەندێک لەلایەنگرانی توندڕەو لەچەندین شاری جیاوازی وەک عەفرین، سەرێکانی، حەلەبو دەرباسیە، هێرشی ڕێکخراویان کردەسەر هاوڵاتیانی سڤیلى كورد، فهرماندهیهكى دیارى ڕۆژئاواى كوردستانیش كه ئێستا جێگرى وهزیرى بهرگریى سوریایه پهیامێك ئاراستهى كوردانى سوریاو ڕۆژئاواى كوردستان دهكاتو دهڵێت، "تكاتان لێدهكهم مهكهونه داوى فیتنهوه".
هێرش بۆسەر پیرۆزییەکانو ئاڵای کوردستان
بهگوێرهى سەرچاوە مەیدانییەکانو گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکان، لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکان (وەک عەفرین و سەرێکانی)، چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هاووڵاتیانەی ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە. سوکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان و وێنەی سەرکردە کوردەکان بووە بەشێک لەو هەڵمەتە، کە ئامانج لێی شکاندنی شکۆی نەتەوەیی کورد بووە لەو ناوچانەدا.
هێرشهكانى دەرباسیەو حەلەب
لەشاری دەرباسیە، بەتایبەت لە"حارە یەسیرە"، گروپە چەکدارەکان هێرشیانکردوەتەسەر ماڵە کوردەکان بهتایبهتیش لهوكاتانهدا ئهنجامداوه كه سهرۆكى خێزانهكان لهماڵهوه نهبون، پەلاماری ژنو منداڵیانداوهو بەچەقۆو دار هێرشکراوەتەسەر پیرۆزباییکەران، هاوكات لەحەلەبو دەوروبەری، دۆخەکە توندتر بوە؛ بەبیانوی ڕوداوێکی تاکە کەسی لەکۆبانێ، چەکدارە عەرەبەکان دەستیانکردوە بەلێدانو سوکایەتیکردن بەو کوردانەی کە لەگەشتو سەیرانی نەورۆز گەڕاونەتەوە.
کاردانەوەکان.. فیتنەیەکی مەترسیدار
ئەم ڕوداوانە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی گەورەی لێکەوتوەتەوە، چاودێران دەڵێن، ئەم هێرشانە تاکە کەسی نین، بەڵکو ڕەنگدانەوەی عهقڵیهتێكى توندڕەوانەیە کە دەیەوێت پێکەوەژیانی پێکهاتەکان تێکبدات.
لهوبارهیهوه سێپان حەمۆ یەکێک لەفەرماندە دیارهكانى ڕۆژئاواى كوردستانو هاوكات جێگرى وهزیرى بهرگریى سوریا هۆشداریداوە لەوەی، ئەوانەی سوکایەتی بەڕەمزە کوردییەکان دەکەنو ئەوانەشی سوکایەتی بەئاڵای سوریا دەکەن، دوو ڕوی یەک دراونو ئامانجیان نانەوەی فیتنەیە.
نەورۆزی 2026 بۆ کوردانی سوریا تەنها جەژن نەبوو، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی دیکەی سەخت بوو بۆ مانەوە لەسەر خاکەکەیان، سەرەڕای هەڕەشەی چەقۆو لێدان، کوردان جەختیانکردەوە، نەورۆز ئاگری ئازادییەو بەمجۆرە هێرشانە خامۆش نابێت، ئێستاش چاوەکان لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکانن کە ئایا دەتوانن تاوانباران ڕاپێچی دادگا بکەن یان یاسای دارستان (وهك ئاماژهیهك بۆ دۆخێکی ناهەموار کە تێیدا هیچ یاساو دادگایەک بونی نییە، یان یاساکان جێبەجێناکرێن لەو ناوچانە) بەردەوامدەبێت.
