مەزڵوم عەبدی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دوای شەهیدبوونی شەش  پێشمەرگە لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی ئێران لە ناوچەی سۆران و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.

 

مەڵوم عەبدی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، هاوبەشی خەم و پەژارەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەم بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە.

 

دەشڵێت: "هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مەسعوود بارزانی و سەرکردەکانی هەرێم و کەسوکاری شەهیدان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".

ئەمڕۆ بنکەیەکی پێشمەرگە لە ناوچەی سپیلکی سنوری سۆران کەوتە بەر هێرشی مووشەکی کە لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەهیدو و زیاتر لە 30 دیکەش برینداربوون.