شارپرێس:
لهبهرامبهر هێرشهكهى سهر پێشمهرگه، حكومهتى ههرێم لهڕێگهى وهزارهتى پێشمهرگهوه هاتهدهنگو پهیامێكى توند ئاراستهى كۆمارى ئیسلامى ئێران دهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "ئێمە هەموو مافێکمان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک کە دەکرێتەسەر گەلو خاکەکەمان".
لەکاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، دەڤەری سۆران بوە ئامانجی پەلامارێکی کۆشندەو کتوپڕ، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا پەردەی لەسەر کارەساتەکە لاداو ڕایگەیاند، هێزەکانیان بەر هێرشێکی دوژمنکارانەو نامەردانە کەوتون.
بهگوێرهى زانیارییە فەرمییەکان كه وهزارهتى پێشمهرگه ئاشكرایكردوه، هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری سۆران، بەدیاریکراوی بارەگایەکی فیرقەی 7ی پیادەو هێزێکی فیرقەی پێنجی پیادە، بەشەش موشەکی بالیستی ئێرانی کراونەتە ئامانج، ئەنجامی ئەم هێرشە لەناکاوانە بوە هۆی شەهیدبونی شهش پێشمەرگەی قارەمانو برینداربونی 30 پێشمەرگەی دیکە، کە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
وەزارەتی پێشمەرگە بەتوندترین شێوە ئەو هێرشەی شەرمەزارکردو بەخیانەتو غەدرێکی دور لەهەموو ئاکارێکی مرۆییو دراوسێیەتی وەسفیکردوه، هاوكات لەپەیامێکی پڕ لەهەڕەشەو هۆشداریدا، وەزارەتهكه دهڵێت، "ئێمە هەموو مافێکمان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک کە دەکرێتەسەر گەلو خاکەکەمان".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەرێمی کوردستان هەمیشە پەیامی ئاشتی هەبوە، بەڵام ئەم هێرشانە وەڵامێکی نامەردانە بون بۆ ئەو هەڵوێستە ئاشتیخوازانەیە"، هەرچەندە جەختیکردوهتهوه "لەکۆتاییدا ئیرادەی ئاشتیخوازی هەر سەردەکەوێت".
لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، وەزارەتی پێشمەرگە داوایەکی بەپەلەی ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوە، کە چیتر بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە بێدەنگنەبنو سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە (بێباکانە) دابنێن، تاوەکو هەرێمی کوردستان لەشەڕو ئاژاوە بەدوربگرن.
