ئیسرائیل سازشی گەورەی ئێران ئاشکرادەکات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، تاران ئامادەیە بۆ "سازشی زۆر جددی و بەرچاو" سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە، تاران ئامادەیە بۆ "سازشی زۆر جددی و بەرچاو" سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەڵام ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن زۆر کەمە.

ناوبراو دەڵێت، سازشی ڕێژیمی ئێران ”لە ئەنجامی هێرشە سەربازییەکانەوە هاتووە“ و ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر “هێشتا بەس نین”.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانە سەرەتاییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران "زۆر زۆر باش بوون" و تاران بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت.