شارپرێس:
لەکاتێکدا جیهان چاوی بڕیبوە کاتژمێرەکانو چاوەڕێی دەستپێکی گەردەلولێکی سەربازیی بوو، پەیامێکی کتوپڕی دۆناڵد تره‌مپ لەتۆڕی "تروس سۆشیاڵ" هاوکێشەکانی گۆڕیی، تره‌مپ ڕایگەیاند، بڕیاریداوە هێرشە چاوەڕوانکراوەکان بۆسەر ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی دیکە دوابخات، ده‌شڵێت، "گفتوگۆى باش له‌نێوان ئهمریكاو ئێران ئه‌نجامدراوه".
تره‌مپ له‌به‌شێك لهپهیامهكهى له‌تروس شۆشیال نوسیویهتى، "بڕیاری ڕاگرتنی هێرشەکان‌و درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى 48 كاتژمێره‌كه بۆ پێنج ڕۆژ، په‌یوه‌ندیى بهگفتوگۆیەکی بونیادنەرانە بوە هه‌یه له‌نێوان واشنتۆن‌و تاران‌دا".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئەمریکا سەبارەت بەگەیشتن بەبڕیارێکی هەمەلایەنەو کۆتایی بەرامبەر بەدوژمنایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتوێژێکی باش‌و بەرهەمداری لەگەڵ ئێران ئەنجامدا".
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه، "وەزارەتی بەرگریم ڕاسپاردوه ڕێنمایی پێنج ڕۆژ دواخستنی سەرجەم هێرشه‌كان دژ بەوێستگەکانی کارەباو ژێرخانی وزەی ئێرانی، هه‌روه‌ها دانوستانەکانیش لەگەڵ ئێران بەدرێژایی هەفتە بەردەوامدەبن".
ئەم بڕیارە دوای ئەو مۆڵەتە 48 کاتژمێرییە هات کە پێشتر وەک هەڕەشەیەکی کەم وێنە لێکدرابوەوە، تره‌مپ لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەگفتوگۆیەکی زۆر بەرهەمدار کردوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە لەپشت پەردەکانەوە، چەخماخەیەک بۆ ڕێککەوتنو دورکەوتنەوە لەجەنگێکی وێرانکەر دروستبوە.
چاودێران پێیانوایه، ئەم ماوەیە تەنها کاتێکی زیادە نییە، بەڵکو دوایین دەرفەتە بۆ دیپلۆماسی، بازاڕەکانی وزەو جیهان بەگشتیی لەدۆخی چاوەڕوانیدان؛ ئایا ئەم پێنج ڕۆژە دەبێتە پردێک بەرەو چارەسەری کۆتایی کێشەکان، یان تەنها هێمنی پێش زریانە وێرانكاریهكهیه.
هه‌روه‌ك جهختدهكهنهه، ئێستا تۆپەکە لەیاریگهی ئێراندایە، تاوەکو سود لەو گفتوگۆ بەرهەمدارەى تره‌مپ ئاماژه‌ى پێكردوه وەربگرێت، بەرلەوەی مۆڵەتە نوێیەکەش کۆتایی بێت‌و بژاردە سەربازییەکان ببنە تاکە دەنگ لەناوچەکەدا.
