شارپرێس:
لەوەڵامێکی توندو خێرادا بۆ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرچاوە باڵا ئەمنییەکانی ئێران هەموو جۆرە گفتوگۆو دانوستانێکی نهێنییان لەگەڵ واشنتۆن ڕەتکردەوەو ڕایانگەیاند؛ ئەوەی وای لەئەمریکا کردوە لەهێرشەکانی پاشەکشە بکات، هەڕەشە کردەییەکانی تاران بوە نەک دیپلۆماسییەت.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" ئاماژەی بەوەکردبوو، درێژکردنەوەی مۆڵەتی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ پێنج ڕۆژ بەهۆی گفتوگۆی بونیادنەرانە بوە لەگەڵ ئێران، ئاژانسی "تەسنیم" لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویکردەوە، "هیچ دانوستانێک لەئارادانییەو ترەمپ لەترسی لێدانی ژێرخانەکانی وڵاتەکەییو جدیبونی هەڕەشە سەربازییەکانی ئێران ناچار بەپاشەکشە بوە".
تاران پێیوایه، هۆکارەکانی پاشەکشەی ئەمریکا بهپلهى یهكهم پهیوهسته بههەڕەشەی سەربازییهوهو پهیوهسته بهمتمانەی تاران بەهێزی بەرپەرچدانەوەی خۆییو هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لەبەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ههروهها فشاره ئابورییهكان، بۆ نمونه شڵەژانی بازاڕە داراییەکانو مەترسی لەسەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا، لهگهڵ نێوەندگیرەکان، تاران پشتڕاستیدەکاتەوە کە پەیام لەڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە گەیشتوە، بەڵام وەڵامی ئەوان تەنها بەردەوامیدانە بەبەرگریی.
چاودێران پێیانوایە، ترەمپ لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی "دانوستان"، دەیەوێت فشارو هاندان ئاوێتە بکات تا تاران ناچاری دانیشتن لەسەرمێزی گفتوگۆ بکات، بەڵام تاران تا ئەم ساتە سورە لەسەرئەوەی، تەنها پەرەپێدانی هێزی بەرپەرچدانەوە مەرجی کۆتاییهێنانە بەم ئاڵۆزییانە.
