شارپرێس:
لەگەڵ نزیکبونەوەی کۆتایی مۆڵەتە 48 کاتژمێرییەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران، شاری مەریوانو ناوچە سنورییەکانی ڕۆژهەڵاتو باشوری کوردستان گۆڕاون بۆ سەربازگەیەکی گەورە، جوڵەی تانکو چەکی قورسو تەیارکردنی بنکە سەربازییەکان، نیشانەی ئەوەن کە کۆماری ئیسلامی ترسی گەورەی لەهێرشی دەرەکیو سودوەرگرتنی هێزە کوردییەکان لەو دۆخە هەیە.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى ئاشكراكراون، هەڕەشە ڕاستەوخۆکانی ترەمپ بۆ سەر تاران، وایکردوە ڕژێمی ئێران چەند هەنگاوێکی پارێزگاریی بنێت، تاران ترسی هەیە ئەگەر ئەمریکا هێرشبکات، هێزە کوردییەکانی ڕۆژههڵات كه نیشتەجێی باشورى كوردستانن لەو بۆشاییە سودوەربگرنو چالاکی زەمینی ئەنجامبدەن، بۆیە سنورەکانی مەریوانو پێنجوێنی توندکردوە.
هاوكات چهند سهرچاوهكان بهشارپرێسیان وت، بڵاوەپێکردنی هێز لەشارەکانی ڕۆژهەڵات تەنها بۆ سنور نییە، بەڵکو بۆ ڕێگریکردنە لەهەر ڕاپەڕینێکی جەماوەریی کە هاوکات بێت لەگەڵ هێرشە دەرەکییە ئەگەرییەکان.
چاودێرانیش دهڵێن، ئەو هێزە کۆکراوانە تەنها بۆ بەرگریی نین، بەڵکو وەک گوشارێک بۆسەر هەرێمی کوردستان بەکاردێن تاوەکو ڕێگریی بکەن لە هەر هاوکارییەک بۆ هێزە دەرەکییەکان یان پارتەکانی ڕۆژهەڵات، تارانیش دەیەوێت نیشانیبدات کە پێشئەوەی مەترسییەکەی ترەمپ بگاتە ناو جەرگەی وڵات، ئەو توانای هەیە ئاگرەکە بۆسەر سنورەکان بگوازێتەوە.
ئێستا مەریوانو تەواوی سنورەکانی ڕۆژهەڵات لەحاڵەتی ئامادەباشی پلە یەکدان، کۆتایی مۆڵەتەکەی ترەمپ نەک تەنها بۆ تاران، بەڵکو بۆ داهاتوی ئەمنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش چارەنوسساز دەبێت، هەر هێرشێکی دەرەکی دەکرێت ببێتە هۆی گۆڕانی هاوسەنگی هێز لەو ناوچانەی ئێستا سوپای پاسداران تێیاندا جێگیربوە.
