سیپان حەمۆ لەبارەی هێرشەکەی سەر خەراب جیر هۆشداری دەداتە بەغدا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1207 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سیپان حەمۆ یاریدەدری وەزیری بەرگری سوریا بۆ کاروباری رۆژهەڵات سەبارەت بە هێرشەکەی سەر خەراب جیر لە ڕمێلان لەسنوری حەسەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سیپان حەمو لەپەیامێکدا دەڵێت، ئیدانەی هێرشی سەر خەراب جیر دەکەین و بەرپرسیارێتی تەواو و راستەوخۆ دەخەینە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر  ئەم کارە، بەهۆی شکستهێنانیان لە کۆنترۆڵکردنی خاکەکەیان و رێگریکردن لە بەکارهێنانی بۆ ئەنجامدانی هێرش، کە هەڕەشە لە ئاسایش و یەکپارچەیی خاکەکەمان دەکات.

دەشڵێت، لە هێرشەکەدا زیانی ماددی هەبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەمشەو گروپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی خەراب جیر لەحەسەکە.