ترەمپ: ئێران ئاشتی دەوێت

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریک ئاماژە بەوەدەکات، گفتوگۆیەکی زۆر باش لەگەڵ ئێراندا دەکەین.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئێران ئێستا ئاشتی دەوێت و چیتر خۆیان بە چەکی ئەتۆمیەوە پەیوەست ناکەن. گفتوگۆی زۆر باشمان کردووە و ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ ئێران دانوستان دەکەین. ئێستا جدین و یەکلاییکردنەوەیان دەوێت و هیوادارین ئەو شتە بەدەست بهێنین.

ترەمپ دەشڵێت، داوام لە وەزارەتی بەرگری کرد کە هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە سەرەکییەکانی وزە لە ئێران دوابخات. هیوادارین لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتنێک کە سوودی بۆ ئێمە و هاوپەیمانەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت.