شارپرێس:
بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی
ئیسرائیل لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی ڕژێمی ئێران، ئیسرائیل باجێکی
زۆریداوە.
ناتانیاھۆ لە وتارێکی تەلەفزیۆنییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ھەوڵانە بوونەتە
ھۆی لەرزاندنی پایەکانی ڕژێمی ئێران و ڕاگرتنی ھەڕەشەکانی بۆ سەر ناوچەکە.
هەروەک رایگەیاند کە تەلئەبیب و
واشنتۆن لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی 10 لێدانی کوشندەیان ئاراستەی ئێران و بریکارەکانی
و پڕۆژە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی کردووە، و جەختی کردەوە کە ئامانجی جەنگەکە لەناوبردنی
تەماحەکانی ئێرانە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کۆتاییھێنان بە مەترسییەکانی
بۆ سەر ئیسرائیل.
ناتانیاھۆ باسی لەوەش کرد کە تێچووی
پڕچەککردنی بریکارەکانی ئێران لە ناوچەکەدا گەیشتووەتە نزیکەی 1 تریلیۆن دۆلار، بەڵام
ھەوڵەکانی ئیسرائیل ئەم ھێزانەی بە شێوەیەکی بێوێنە لاواز کردووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە بریکارەکانی ئێران چیتر ناتوانن
ھەڕەشەی بوون لەسەر ئیسرائیل دروست بکەن، و ئاماژەی بەوە کرد کە ھەرچەندە ئێران ھێشتا
توانای ھاویشتنی مووشەکی ھەیە، بەڵام چیتر مەترسییەکی مەزن نییە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی