شارپرێس:
ئەمڕۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا.
ئاژانسی هەواڵی ئیمارات بڵاویکردەوە، لەمیانی پەیوەندییەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاردانەوەی جددی کرد لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.
هەروەها تاوتوێی کاریگەریی گرژیەکانیان لەسەر ئاسایشی دەریایی نێودەوڵەتی و ئابووری جیهانی کردو، هەروەها بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد.