شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، یەکێک لە پرۆژە پێشنیارکراوەکانیان گەیاندنی غازی ماڵانە لەرێی بۆرییەوە بۆ هاوڵاتییان، دەشڵێت، جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە کاتێکی زۆر و بودجەیەکی زەبەلاحی دەوێت.
ساحب بەزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەلێدوانێکدا بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندوە،" گەیاندنی غاز بە ماڵان و پرۆژەکانی نیشتەجێبون لەرێی بۆرییەوە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییە گەورەکان و بودجە و کاتێکی زۆری دەوێت بۆ جێبەجێکردنی ".
ئەوەشیخستەڕوو، جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە بە رێژەیەکی زۆر رێگە دەگرێت لەبەهەدەردانی غاز.
وتیشی،" ئەو پرۆژەیە یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەت و خوێندنەوەی باشی بۆ کراوە، بەڵام دەستکردن بەو پرۆژەیە پارەی پێویستی دەوێت ".