شارپرێس:
لەسەر راسپاردەی وەزارەتی
ناوخۆ، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بە تۆمارکردنی زیانەکانی
شەڕی ئەمریکا و ئێران و لێککەوتنەکانی لەسەر پارێزگاکە.
بەگوێرەی نوسراوێکی نوسینگەی
پارێزگاری هەولێر کە ئیمزای ئومێد خۆشناوی لەسەرە، لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی
حکومەتی هەرێم، لیژنەیەکی نۆ کەسی بەمەبەستی تۆمارکردنی زیانە گیانی و ماددییەکانی
لێکەوتەکانی شەڕی ئەمریکا و ئێران لەشاری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
پێکهێنراوە.
بەپێی نوسراوەکە، لیژنەکە
لەم کەسانە پێکهاتون:
-دادوەر بەختیار غەفور ،
سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر
-عەمید رەشید سەعید،
نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە
-د. رێزان ئەنوەر،
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
-عەمید عادل ئەحمەد،
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
-عەمید عومەر ئیسماعیل،
نوێنەری ئاسایشی هەولێر
-یوسف مەحمود، نوێنەری
تۆماری خانوبەرەی هەولێر
-عەقید ئومێد عارەب،
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر
-ناز جەلال، بەڕێوەبەری
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان