شارپرێس:
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرادەکات، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو
کۆببنەوەو کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلایی بکەنەوە، بۆ ئەوەی سەرۆک کۆماری نوێ ئەو
کەسە بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێرێت.
عامر فائیز، سەرۆکی هاوپەیمانی "تەسمیم" و سەرکردە لە
چوارچێوەی هەماهەنگی بە ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"ی راگەیاندوە،"
تاکو ئێستا لەناو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەنگی لەسەر کەسێک بۆ کاندیدی
سەرۆک وەزیران دروست نەبوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، پێویستە لایەنەکان پابەند بن بە ئەو وادە دەستورییەی
بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاریکراوە، کە دەبێت لە ماوەی 15 رۆژی دوای هەڵبژاردنی سەرۆک
کۆمار ئەو پرسە یەکلابکرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی
شەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری
نوێی عێراق هەڵبژارد، بەوپێیەش دەبێت تاکو رۆژی 26ی ئەم مانگە سەرۆک وەزیرانی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی
نوێی حکومەت راسپێدرێت.