ترەمپ‌و تۆزی ئەتۆمی.. بۆچی سەرۆکی ئەمریکا زاراوە زانستییەکان بۆ مەرامی سیاسیی دەگۆڕێت؟

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بەردەوامە لەبەکارهێنانی زاراوەی (تۆزی ئەتۆمی) بۆ ئاماژەدان بەیۆرانیۆمی پیتێنراو، ئەمەش وەک بەشێک لەستراتیژییەتی سیاسیی‌و ڕاگەیاندنی خۆی دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.


لەپۆستیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ، ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو بوەتە هۆی وێرانکردنی تەواوەتی پێگەکانی تۆزی ئەتۆمی لەئێران‌و ڕایگەیاند، دەرهێنانەوەی ئەو مادانە کارێکی سەخت‌و درێژخایەن دەبێت.

چاودێران پێیانوایە، ترەمپ بەم مەبەستانە پەنا بۆ ئەم ناوە دەبات، ترەمپ دەیەوێت بەزمانێکی سادەو نا تەکنیکی پەیامەکانی بگەیەنێتە جەماوەرەکەی، تاوەکو مەترسییەکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو وەک هەڕەشەیەکی بەرجەستە نیشانبدات، ناونانی یۆرانیۆم بە"تۆز" وێنای مەترسییەک دەکات کە وەک غوبار بڵاودەبێتەوەو کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە، ترەمپ بەمەش هۆشداریدەدات لەدوبارەبونەوەی کارەساتێکی وەک "چەرنۆبێڵ" لەدامەزراوەکانی وەک ئەسفەهان.

چاودێران ده‌ڵێن، ترەمپ مەبەستێتی یۆرانیۆم وەک مادەی خاو تێکەڵی دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی تەقینەوەی ئەتۆمی (تۆزی تیشکدەر) بکات، بۆ ئەوەی جەخت لەسەر بیرۆکەی "وێرانکاری گشتگیر" بکاتەوە.

ئەمە زاراوەیەکی زانستی فەرمی نییە، بەڵکو وەسفێکی سیاسییە بۆ یۆرانیۆمی هاڕدراو، چاودێرانیش پێیانوایه‌، ئاماژەیە بۆ یۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی 20٪ بۆ 60٪ کە دەکرێت بەخێرایی بۆ ئاستی چەکی ئەتۆمی (90٪) بەرز بکرێتەوە یان پێیانوایه‌، ئەم مادەیە پاشماوەیەکی مەترسیداری پڕۆسە ئەتۆمییەکانەو گواستنەوەی پێویستی بەکۆنتێنەری تایبەت‌و توندوتۆڵ هەیە.

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ شرۆڤه‌كاران پێیانوایه‌، ئەمشێوازە نوێیەی ترەمپ لەگوزارشتکردن، نیشاندەری قۆناغێکی نوێی ململانێی واشنتۆن‌و تارانە کە تێیدا زمان وەک چەکێکی کاریگەر بۆ فشارخستنەسەر ڕای گشتیی بەکاردەهێنرێت.

بەپەلە