شارپرێس:
پارێزه‌رێكى دۆسیەی لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى برایى‌و گیراوانی دیکەی لالەزار، ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی دوی سلێمانی کرا، پارێزەرێکی دۆسیەکەش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وردبینی‌و ڕێکارە یاساییەکان لەدادگای تاوانەکان دەستپێدەکات‌و ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕى نه‌بێت، یه‌كشه‌ممه دۆسیه‌كه له‌دادگا ته‌واو ده‌كرێت".
ئاریان بورهان تایبه‌ت بۆ شارپرێس قسه‌یكردو وتى، "ئەمڕۆ دۆسیەی دەستگیرکراوانی لالەزارو لاهور شێخ جەنگی یەکەم ڕێکاری یاسایی خۆی وەرگرت، دۆسیەکە لەدادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانییەوە گواسترایەوە بۆ دادگای تاوانەکانی دوی سلێمانی".
وتیشى، "به‌وپێیه‌ى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12 له‌ئاسایشه‌وه په‌ڕاوه‌كان ڕه‌وانه‌ى دادگا كراوه، لەئێستادا دادوه‌ر وردبینی لەناوەڕۆکه‌كه‌یدا دەکات، ئەگەر هەر کەموکوڕییەک لەدۆسیەکەدا هەبێت، دادوه‌ر ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاسایش‌و داواده‌كات چاکبکرێنەوە، ئەگەر دۆسیەکە هیچ کەموکوڕییەکی تێدانەبوو، ئێمە دوبارە نوسراو دەکەین‌و بەفەرمی داوای گواستنەوەی کەیسەکە بۆ دادگاکانی هەولێر دەکەین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئومێدمان هه‌یه كه‌یسه‌كه ڕێڕه‌وى یاسایى خۆى وه‌ربگرێت له‌دواى زیاتر له‌هه‌شت مانگ‌و به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێكیشه‌وه تاوه‌كو ڕۆژى یه‌كشه‌ممه به‌رچاوڕونى زیاترمان ده‌بێت‌و ئومێدمان وایه، ته‌واوى په‌ڕاوى هه‌ردوو دۆسیه‌كه ته‌واو بكرێت".
سه‌باره‌ت به‌ورده‌كاریى ئه‌و دۆسیه‌ش ئاخۆ چییه، ئاریان بورهان ئاشكرایكرد، "كاك لاهورو 12 كه‌س تۆمه‌تبارن به‌گوێره‌ى ماده‌ى 56و دۆسیه‌كه‌ى دیكه‌ش كاك لاهورو كاك پۆڵادو ئه‌و گیراوانه‌ى دیكه‌ش كه له‌زیندان ماون، تۆمه‌تبارن به‌ماده‌ى 406، ئه‌مڕۆ هه‌ردوو دۆسیه‌كه ڕه‌وانه‌ى دادگا كراوه".
دوێنێ شارپرێس وه‌كو یه‌كه‌م میدیا هه‌واڵى شكاندنى مانگرتنى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام دواتر كه‌سوكاره‌كه‌یى‌و ژماره‌یه‌ك له‌پارێزه‌رانیشى ڕه‌تیانكرده‌وه، به‌ڵام شه‌وى ڕابردوو هه‌واڵى شكاندنى مانگرتنه‌كه له‌ته‌واوى میدیاى كوردیه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 12ى 1ى ئه‌مساڵ بۆ یەکەمجار لاهور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر لەدادگای سلێمانی، بەڵام دادوەر بڕیاری کۆتایی لەدۆسیەکەی نەداو ڕایگەیاند، بۆ وردبینی دۆسیەکە، ڕەوانەی دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێمی کوردستان لەهەولێر دەکرێت.
دواى مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌هه‌شت مانگ له‌زیندان‌و نه‌جوڵاندنى كه‌یسه‌كه‌یان، لاهور شێخ جەنگی‌و پۆڵادی برای، ڕۆژى 19ی ئەم مانگە مانیان لەخواردن‌و خواردنەوە گرت، شه‌وى ڕابردوش پارێزه‌ره‌كانیان ئاشكرایانكرد، لاهور شێخ جەنگی‌و پۆڵادی برای، مانگرتنیان لەخواردن شکاندوە، دوای ئەوەی بەڵێنیان پێدرا دۆسیەکانیان ڕێکاری یاسایی وەربگرێت.
شەوی 22ی ئابی ساڵى 2025، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کە پێکهاتبون لەهێزەکانی دژەتیرۆر، ئاسایش‌و کۆماندۆ، دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی ڕازینەبوو خۆی ڕادەستیان بکات، هێرشیانکردەسەر هۆتێل لالەزار، دوای زیاتر سێ کاتژمێر ڕوبەڕوبونەوەى سه‌خت‌و دژوار، لاهور شێخ جەنگی‌و پۆڵادی برایی‌و ئەندامانی هێزی دوپشك، دەستگیرکران.
زانیاریى له‌باره‌ى ئه‌و دوو ماده‌یاساییه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى دیكه‌ى لاله‌زارى پێ زیندانیكراوه:
(مادەی 406 کوشتنی بەئەنقەست)
ئەم مادەیە یەکێکە لەقورسترین مادەکان، تایبەتە بەوکەسانەی کە بەئەنقەست‌و بەمەبەست (بەکارهێنانی هێز یان چەک) دەبنە هۆی کوشتنی کەسێکی دیكه، سزاکەی لەیاسای عێراقیدا دەگاتە زیندانی هەتاهەتایی یان سێدارە، بەتایبەت ئەگەر کوشتنەکە پلانی بۆ داڕژابێت یان زیاتر لەکەسێک کوژرابێت.
(مادەی 56 فێڵکاریی‌و ساختەکاریی)
هەرچەندە لەدەقە یاساییە وردەکەدا زیاتر بەمادەی 456 ناسراوە، بەڵام مەبەست لێی ئەو تاوانانەیە کە پەیوەستن بەخەڵەتاندن، فێڵکردن، یان دەستبەسەرداگرتنی ماڵ‌و موڵکی خەڵک بەڕێگەی نایاسایی‌و بەکارهێنانی ناوی درۆ یان سیفەتی ساختە، سزاکەی به‌گوێره‌ى جۆری فێڵەکە دەگۆڕێت‌و عادەتەن سزای بەندکردنە.