دۆخی شێروان شێروانی لەمەترسیدایەو هۆشداری لەبارەیەوە دەدرێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای هەشت رۆژ مانگرتنی لەنانخواردن، پارێزەری شێروان شێروانی رایدەگەیەنێت، دۆخی شێروان لە مەترسیدایەو بەم بێ خەمیەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، دۆخی مەترسیدارتر دەبێت.


پارێزەری شێروان شێروانی لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" لە 22 نیسانی 2026 هاوکات لەگەڵ یادی 128مین ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی، شێروان شێروانی رۆژنامەنوس مانی لە خواردن گرت و ئەمڕۆ هەشت رۆژە ئەم مانگرتنەی بەردەوامە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" پەنابردنی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بۆ مانگرتن، پەیوەستە بەو هەموو پێشێلکاریەی بەرامبەری دەکرێت، کە ئێستا دیارترین پێشێلکاری رێگریکردنە لە ئیجازە مەنزلی و گەڕانەوە بۆ ماڵ، بە پێی یاساو هاوشێوەی زیندانیانی تر ".

پارێزەری شێروان شێروانی دەڵێت،" لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشێکیان هاوکارن و بەخەم دۆخی تەندروستی شێروان و وەرگرتنی مافە یاسایەکانن، بەڵام بەشێکیان رێگری دروست دەکەن، کە دەشێت رێگریەکان فشاری دەرەوەی دەزگاکانی حکومەت بن ".

باسی لەوەشکردوە،" دۆخی شێروان لە مەترسیدایەو بەم بێ خەمیەش مەترسیدارتر دەبێت، رێکارو رێنمایی و هەوڵی لێبوردانە پێویستە بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخەو کۆتایی هێنان بەم مانگرتنە ".