شارپرێس:
له‌هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناوه‌نده سیاسیی‌و شه‌قامی عێراقدا دروستكرد، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌فه‌رمی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئیسماعیل حافز لامی ناسراو به(ئه‌بو درع) كه‌سایه‌تیی دیاری ناو گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق ده‌ركرد.
چاودێرانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌م بڕیاره ته‌نها ڕێكارێكی یاسایی نییه، به‌ڵكو وه‌ك وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له‌ململانێی نێوان سه‌روه‌ری یاسا‌و هێزی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بینرێت.
ئه‌وه‌ش ئاشكرابوه، ده‌رچونی ئه‌م بڕیاره‌ش دوای زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاریی دێت كه دیارترینیان بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی كوڕه‌كانی‌و نه‌وه‌یه‌كی بوو له‌ڕیزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌تری پارێزبه‌ندی سیاسی چیتر ناتوانێت كه‌س له‌لێپرسینه‌وه‌ی دادگا بپارێزێت.
خه‌ڵكی به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ى عێراق، به‌چاوێكی پڕ له‌گومان‌و ئومێده‌وه سه‌یری ئه‌م دۆسیه‌یه ده‌كه‌ن؛ ئایا ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كۆتاییهێنان به‌سه‌رده‌می ئەوکەسانەی بۆ ماوەیەکی درێژ وا دەردەکەوتن کە لەسەروو یاساوەبن یان بەهۆی پێگەی سەربازیی، سیاسیی، یان خێڵەکییەوە کەس نەوێرێت نزیکیان بکەوێتەوە.
ناوی تەواوی (ئیسماعیل حافز لامی)یەو خەڵکی ناوچەی سەدر (مه‌دینه سەدر)ى شارى بەغدایه، پێش ساڵی 2003 وەک سەرباز لەسوپای عێراق خزمەتیکردوە، دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو، پەیوەندیی بەسوپای مەهدیه‌وه کردوه بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر.
ناوبانگی لەسەردەمی شەڕی ناوخۆ (2006 ـ 2007) ئەبو درع لەو قۆناغەدا لاى سوننه‌كان وه‌ك كه‌سێكى ئاژاوه‌چى‌و لاى شیعەکانیش به‌تایبه‌ت لەمه‌دینه سەدر نازناوی (ئەرنۆڵد شواتزنیگەر)ی عێراقی لێنرابوو، چونکە هەمیشە بەجلوبەرگی سەربازیی‌و چەکەوە دەردەکەوت.
ئه‌بو درع لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەتێوەگلان لەتیمەکانی مەرگ‌و کوشتنی بەکۆمەڵ‌و ڕفاندنی مەدەنییەکان تۆمەتباردەکرا، چەندینجار هەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەڵام بۆ ماوەیەک بەرەو ئێران هەڵات‌و دواتر گەڕایەوە عێراق.
پەیوەندییەکەی لەگەڵ ڕەوتی سەدر-یش هەمیشە هەورازو نشێوی به‌خۆوه بینیوه، هەندێکجار وەک پاڵەوانێکی میللی تەماشا دەکراو هەندێکجاریش ڕەوتەکە خۆیان لێ بێبەریدەکرد بەهۆی سەرپێچی لەفەرمانەکان.
لەساڵانی دواییدا، کوڕەکانی (حەیدەرو عەباس‌و سەجاد) لەناو ڕیزەکانی سەرایا سەلامدا بون، بەڵام چەندینجار فەرمانی دەرکردنیان بۆ دەرچوە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ناوی ڕەوتەکە.
ئێستا وەک کەسایەتییەکی "خانەنشینکراوی مەیدانی" دەبینرێت، بەڵام ناوی هێشتا کاریگەریی لەسەر هەوادارانی هەیە، فەرمانی دەستگیرکردنە نوێیەکەش نیشانەی ئەوەیە کە چیتر ئەو پارێزبەندییە سیاسییەی نەماوە کە پێشتر هەیبوو.
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ر مێزی حكومه‌ت‌و هێزه ئه‌منییه‌كانه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، شه‌قام چاوه‌ڕێیه ببێنێت ئایا ئه‌بو درع ڕاده‌ستی دادگا ده‌كرێت، یان مێژوو خۆی دوباره ده‌كاته‌وه‌و یاسا له‌به‌رده‌م هێزدا پاشه‌كشه ده‌كات.
