شارپرێس:
کەناڵی عێراقییە بڵاویکردەوە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران دەستیپێکرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی بەپەلەی کەناڵەکە، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران دەستیپێکردو ئامادەکاری دەکرێت بۆ راگەیاندنی ناوی کاندیدەکە.
لەلایەکی دیکەوە پەرلەمانتاری عێراق لەفراکسیۆنی سادقون محەمەد بلداوی بۆ ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم دەڵێت، تائێستا هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی سەبارەت بە کاندیدی سەرۆکوەزیران نەکراوە، ئاماژەی بە بەردەوامی ناکۆکییەکان کرد لەناو هێزە سیاسییەکاندا، بەڵام کاندیدی بەهێز عەلی زەیدییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاماژەی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی عەلی زیدی دیاریبکرێت بۆ ئەو پۆستە، بەڵام هێشتا ئەم بابەتە بە فەرمی یەکلایی نەکراوەتەوە”.