شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرایكرد، كەپەیامێكی ئێرانی پێگەیشتوەو دەڵێت،" دەسەڵاتدارانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە کە وڵاتەکەیان لەدۆخی داڕماندایەو داوایانكردوە گەروی هورمز بكرێتەوە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، تاران ئاگاداری کردونەتەوە کە دەیانەوێ بەزوترین کات گەروی هورمز بکرێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا نوسیویەتی، "ئەوان دەیانەوێ گەروی هورمز بکرێتەوە، لەکاتێکدا کە هەوڵ دەدەن دۆخی سەرکردایەتییان یەکلایی بکەنەوە".
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمریکا لە 13ی ئەم مانگەوە گەمارۆی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندوە.