ئەمریكا پلانی خۆی لەبارەی گواستنەوەی یۆرانیۆمەكەی ئێران ئاشكرادەكات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 668 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری وزەی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، واشنتۆن پلانی بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران نیە.


کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، لەوەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی پلانی ئەمریکا بۆ دەرهێنانی یۆرانیۆمی ئێران بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە وتی،"ئێمە ئەوە نازانین، ئەوە شتێکە کە دەبێت دیاری بکەین".

جێگای ئاماژەیە دەرهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەئێران یەکێک بوو لەداواکارییە سەرەکییەکانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن لەگەڵ ئێران سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمییەکەی.

لەمبارەیەوە، ئێران چەندین جار رەتیکردووەتەوە باسی هەر سنوردارکردنێک بکرێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و جەختی کردووەتەوە، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنها بۆ مەبەستی ئاشتییانەیە، هەروەها ئێران رەزامەندی نەداوە لەسەر گواستنەوەی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو کە لە وڵاتەکەیدا هەیە بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ئێران زیاتر لە 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە تا رێژەی 60% پێدەچێت بەشێک لەو کۆگایانە لەشوێنێکی ژێر زەویدابن.