شارپرێس:
ئهگهرچى هێشتا نیوهى 2026 تێنهپهڕیوهو
كهمتر لهحهوت مانگمان ماوه بچنه ساڵى 2027، باس لهجۆرێكى نوێى ئایفۆن دهكرێت،
کۆمپانیای ئەپڵ خۆی بۆ گەورەترین بازدانی تەکنەلۆژی لەمێژوی خۆیدا ئامادە دەکات،
دزەپێکردنی زانیارییە نوێیەکان باس لەوەدەکەن، ئەپڵ ناوی (ئایفۆن 19) تێدەپەڕێنێتو
ڕاستەوخۆ (ئایفۆن 20) دەخاتە بازاڕەوە، تاوەکو ببێتە دیارییەکی مێژویی بۆ هەوادارانی.
لهو زانیاریانهى ئاشكراكراون، ئەم مۆبایلە
تەنها ئامێرێکی پەیوەندی نابێت، بەڵکو پارچە هونەرییەک دەبێت لەشوشەی شل، دیزاینەکەی
بەجۆرێکە کە شاشە چەماوەکەی تەواوی لایەکانی مۆبایلەکە دادەپۆشێتو چوارچێوەکەی بەشێوەیەک
تەنک کراوەتەوە کە خەریکە وندەبێت.
بۆ یەکەمجار، کامێرای سێڵفیو هەستەوەرەکانی (Face ID) دەچنە ژێر شاشەکەوه، ئەمەش واتای کۆتاییهاتنی
دورگەی داینامیکیو بونی شاشەیەکی تەواوو بێ بڕانەوە، لهئایفۆن 20دا هیچ دوگمەیەکی
میکانیکی تێدانابێت، لەبری ئەوە دوگمەی هەستیار بەدەستلێدان بەکاردێت کە تەنانەت لەکاتی
نەمانی شەحنیشدا کاردەکەن.
مۆبایلەکە وەک بلورێکی درەوشاوە دەردەکەوێت،
ئەمەش دیمەنێکی مۆدێرنو سەرنجڕاکێشی بێوێنەی پێدەبەخشێت، هەرچەندە پسپۆڕان هۆشداریدەدەن
لەوەی ئەم دیزاینە شوشەییە ڕەنگە تێچوی چاککردنەوەی زۆربێتو نرخەکەی ببێتە گرانترین
ئایفۆن لەمێژودا، بەڵام چاودێران پێیانوایە، ئەپڵ دەیەوێت بەم هەنگاوە جارێکی دیكه
سەروەریی خۆی بەسەر جیهانی تەکنەلۆژیادا بسەپێنێتەوەو ڕکابەرەکانی وەک سامسۆنگو
گوگڵ توشی شۆک بکات.
