شارپرێس:
عێراقچی هەفتەی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆدەبێتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشكرایانكردوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق ئەنجام دەدات و دەگاتە شاری بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە لەم گەشتە دیپلۆماسییەدا وەزیری دەرەوەی ئێران زانیاری و وردەکاریی گشتگیر لەسەر بەڕێوەچون و دەرەنجامی ئەو دانوستانە پێشکەشی بەرپرسانی باڵای عێراق بکات کە لەوڵاتی سویسرا ئەنجامدران.
هاوكات سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشداوە، ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەی عێراقچی گفتوگۆکردنە لەسەر ڕێکخستن و ئامادەکارییەکانی بەخاکسپاردنی ڕێبەری باڵای پێشوی ئێران عەلی خامنەیی، کە بەشداریی شاندو کەسایەتییەکانی وڵاتانی ناوچەکەش لەخۆدەگرێت.