شارپرێس:
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەكە كۆبووەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی چۆنێتی چارەسەركردنی قەیرانی سوتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخەكەی كراوە.
هەروەها لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی رەوشی كارەبا و وزە و ئاو و پێشەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان كراوە بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی.
عەبدی پشتیوانی تەواوی بۆ پارێزگاری حەسەكە دەربڕی لەدانانی رێوشوێنێكی پێویست بۆ زیادكردنی سەقامگیری لەبوارەكانی سوتەمەنی و باشكردنی گوزەرانی هاوڵاتیان.