پەیامێک لەوەزیری پێشمەرگەوە.. پلەی چەندین ئەفسەری پێشمەرگە بەرزدەكاتەوە

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتەكەی ڕاگەیاندو دەڵێت، پرۆسەكە بەردەوما دەبێت و قۆناغێكی دیكە ئەفسەرەكانی تریش دەگرێتەوە.


شۆڕش ئیسماعی، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، كەبەخۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگەیەنن و دەڵێت،" لەسەرەتای دەستبەکاربونمانەوە کە وەک تیمێکی یەکگرتوو هەوڵێکی زۆرمان داوە تا ئەم پرۆسەیە لەکات و ساتی یاسایی خۆیدا جێگیر بکەین".

دەشڵێت،" بڕوای تەواومان وایە کە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران، دەبێتە وزەیەکی نوێ و پاڵنەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی بەورەیەکی بەرزترەوە وەک قەڵایەکی پۆڵایین لەپارێزگاریکردن لەخاک و شکۆی گەلی کوردستان بەردەوام بن".

وەزیری پێشمەرگە لەدرێژەی راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كە پرۆسەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بەردەوامی دەبێت و دەشڵیت،" دڵنیایی بەئەو ئەفسەرانە دەدەین کە ناویان لەخشتەکانی دیکەدایە، بەزوترین کات شایستەی پلەبەرزکردنەوەکانیان دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە".