پزیشکیان لەبەرامبەر پشتیوانیان بۆ ئێران ستایشی عێراقییەکان دەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 114 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

ڕۆژی دووشەممە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، سوپاسی عەلی سیستانی باڵاترین دەسەڵاتی ئایینی شیعەی لە عێراق کرد بۆ پشتیوانیکردنی گەلی ئێران.

پزیشکیان لە پۆستێکدا لە پەڕەی خۆی لەتۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووە، "دەسەڵاتی ئایینی وەک قەڵایەکی بەهێز و پشتیوانییەکی چەسپاو بۆ ستەملێکراوان ماوەتەوە".

هەروەها "سەرۆک کۆماری ئێران هاوسۆزی گەلی برای عێراقیشی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەرز نرخاند".

عەلی سیستانی لە 4ی ئازاری 2016 داوای لە موسڵمانان و خەڵکی ئازادیخواز لە سەرانسەری جیهان کرد کە وەک هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ئێران بوەستن و هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامی شەڕەکە دەتوانێت ببێتە هۆی ئاژاوەگێڕی و ناسەقامگیری بەربڵاو لە ناوچەکەدا.