شارپرێس:
جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییدایە ئێران هەر هێرشێکی نوێ بكات وەڵامدانەوەیەكی فراوانیان دەدرێتەوە. لەكاتێكدا، نەتەوەیەكگرتوەكان هۆشداری لەمەترسیداری دۆخی گەروی هورمز دەدات.
جەی دی ڤانس، لەپۆستێکدا لەپلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، ئێران رێککەوتنی ئاگربەستی واژۆ کردوەو ئەمریکاش پاپەندی بوە".
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر تاران ناڕەزایەتی هەیە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاداشتی لێکگەیشتنەکە، دەتوانێت پەنا بۆ کەناڵە دیپلۆماسییەکان ببات، بەڵام جەختی کردەوە، توندوتیژی بەتوندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە."
هاوكات، نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دا لەتێکچونی بارودۆخی گەروی هورمز و ڕایگەیاند ناوچەکە ئێستا بەقۆناغێکی زۆر هەستیارو مەترسیداردا تێپەڕ دەبێت.
ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، جیاوازییەکی زۆر لەلێدوانەکانی لایەنە جیاوازەکاندا دەبینرێت سەبارەت بەو رێککەوتنەی لە نێوانیاندا هەیە. جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بەو بەڵێنانە کردەوە، لە رێککەوتننامەی نێوان ئەمریکا و ئێراندا هاتوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت گەروی هورمز بە شێوەیەکی بەردەوام و لەسەر بنەمای ئازادی هاتوچۆی کەشتییەکان بە کراوەیی بمێنێتەوە.
