شارپرێس:
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان هاوبەشییەکی ستراتیژیی ڕاگەیاند لەگەڵ پلاتفۆڕمی 1001 کە یەکەمین پلاتفۆڕمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی OTTو پەخش، بۆ ئەوەی بەشداربوانی ئاسیاسێڵ بەبێبەرامبەر دەستیان بەناوەڕۆکی مۆڵەتپێدراوو نایاب بگات لەڕێگهی پاکێجە لێکدراوە "Hard Bundles" هەڵبژێردراوەکانی کۆمپانیاوە.
ئەم ڕاگەیاندنە بۆ دوپاتکردنەوەی پابەندبونی بەردەوامی ئاسیاسێڵە بۆ فراوانکردنی ئیکۆسیستەمە دیجیتاڵییەکەییو باشترکردنی ئەزمونی بەشداربوان لەڕێگهی هاوبەشییە ستراتیژییە بەبەهاکانەوە.
ئاسیاسێل دهڵێت، "ئەم وەرچەرخانە گرنگە، زیاتر برەو بەئابوریی داهێنەرانە لەعێراق دەدات لەڕێگەی گەیاندنی ناوەڕۆکە نایابەکان لەکەناڵە یاساییو پارێزراوەکانەوە، هەروەها ئەم هەنگاوە پابەندبونی ئاسیاسێڵ دوپاتدەکاتەوە بۆ پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکرییو پاراستنی پیشەسازیی دیجیتاڵی لەمەترسییەکانی کۆپیکردنی ناوەڕۆکو پەخشە نایاساییەکان "Piracy".
ئەم دەستپێشخەرییە جەخت لەسەر پابەندبونی ئاسیاسێڵ دەکاتەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی خزمەتگوزارییەکانییو دابینکردنی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی متمانەپێکراو بەکوالێتی بەرز، لەڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، بەشداربوانی ئاسیاسێڵ بەئاسانی دەستیان دەگات بەپاکێجی "Ultimate Lite-فەدشیی"ی پلاتفۆڕمی 1001 کە ڕوماڵی گشتگیری یارییەکانی خولی ئیسپانی "LaLiga" دەکات بەمۆرکێکی لۆکاڵی تەواو، هەروەها دەستیان دەگات بەOSN+و لیستێکی دەوڵەمەند لەناوەڕۆکی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ناوچەکە وەکSTARZPLAY، ئەلشەرقیە، گروپی میدیایی ڕۆیاو ڕۆتانا، لەگەڵ بەرهەمە ئۆرجیناڵەکانی پلاتفۆڕمی 1001 کە پەخشی گشتگیر پێشکەشدەکاتو بەرهەمەکانی وڵات بەرەو پێشدەبات.
هاوبەشییەکە ئاسۆیەکی فراوانتر دەگرێتەوە بۆ بەشداربوە تایبەتیەکانی ئاسیاسێڵ، ئەویش بەردەستبونی پلاتفۆڕمی "TOD" دەڕەخسێنێت بۆیان لەڕێگهی پاکێجی "Ultimate"ی 1001 "کولەها"ەوە، کە ڕوماڵی گەورەترین خولەکانی تۆپی پێی جیهان دەکات، لەوانە خولی نایابی ئینگلیزیو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لەگەڵ لیستێکی فراوانی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردن کە بەرهەمەکانی Paramount+و ستۆدیۆ نێودەوڵەتییە گەورەکانی دیكهى تێدایە، ئەم تێکەڵبونە، ئیکۆسیستەمە دیجیتاڵییەکەی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکاتو ئەزمونێکی پەخشی گشتگیرو نوێگەرانە لەسەر ئاستی وڵات پێشکەشدەکات،
زیادکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، پێگەی پێشەنگایەتیی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکات لەبوارەکانی بەستنەوەی خەڵکو کولتورو داهێنان لەسەرتاسەری عێراق.
چرا حسێن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمێرشاڵ "CCO" لەئاسیاسێڵ ڕایگەیاند، "ئامانجی ئاسیاسێڵ لەدابینکردنی پەیوەندیی ئاسایی زیاترە، ئێمە کاردەکەین بۆ بەتواناکردنی هاوڵاتیان لەڕێگەی ئەزمونی دیجیتاڵیی بەهادارو پڕ ماناوە، هاوبەشیمان لەگەڵ 1001 بەهای ئیکۆسیستەمەکەمان فراوانتر دەکاتو دڵنیایی دەداتە بەشداربوانمان کە دەستیان بەناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی متمانەپێکراو بگات کە لەگەڵ شێوازی ژیانیاندا بگونجێت".
لهلایهكى دیكهوه محسن خێرەدین گارسیا بەڕێوەبەری جێبەجێکار "CEO" لەکۆمپانیای 1001 ڕایگەیاند، "شانازی دەکەین بەهاوبەشیمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی مۆڵەتپێدراو بەئاسانی بگەیەنینە ملیۆنان بەکارهێنەر لەسەرتاسەری عێراقدا، ئەم هەنگاوە یارمەتی پێشخستنی ژینگەی میدیایی عێراق دەداتو پاڵپشتی داهاتویەک دەکات کە تێیدا داهێنانو نوێگەری پێکەوە گەشە دەکەن".
بەتێکەڵکردنی پلاتفۆڕمی 1001 لەناو پاکێجە لێکدراوە هەڵبژێردراوەکانی ئاسیاسێڵدا، ئەم دەستپێشخەرییە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی کۆمپانیاکە بەهێزتر دەکاتو پاڵپشتی لەئابوریی داهێنانی عێراق دەکات، ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی دیكهى ئاسیاسێڵە لەگەشتەکەیدا بەرەو بونیادنانی عێراقێکی زیرەکترو بەهێزتر لەڕوی دیجیتاڵییەوە.
دەربارەی 1001:
پلاتفۆڕمی 1001، پێشەنگی پەخشو ڕوماڵکردنە لەعێراقداو گەورەترین کتێبخانەی ناوەڕۆکی تەواو مۆڵەتپێدراوی لەوڵاتەکەدا هەیە، هەروەها ئەزمونێکی پرێمیۆمی OTTو ڤیدیۆیی بهگوێرهى داواکاری "VOD" پێشکەشدەکات کە بۆ بینەری عێراقی بەتایبەت دیزاینکراوە، پلاتفۆڕمەکە مافی پەخشی هاو تایبەتیی خولی ئیسپانی "LaLiga"ی هەیە لەعێراقو هاوبەشە لەگەڵ براندە میدیاییە بەناوبانگە جیهانییە سەرەکییەکان وەک OSN+، StarzPlay، Wideو Moonbug، لەگەڵ تۆڕە هەرێمییەکانی وەک کەناڵی ئەلشەرقیەو ڕۆتاناو گروپی میدیای ڕۆیا.
بەپابەندبون بەپاڵپشتیی ئیکۆسیستەمی داهێنانی ناوخۆیی، 1001 پشتیوانیی دەستگەیشتن بەناوەڕۆک دەکات بەشێوەیەکی یاساییو دژی بردنی مافی کۆپیکردن دەجەنگێتو وەبەرهێنان دەکات لەپێشخستنی پیشەسازیی نوێی فیلمو تەلەفزیۆنیی لەعێراقدا، لەڕێگەی هاوبەشییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت 'ISPs'و کۆمپانیاکانی پەیوەندی لەسەرتاسەری عێراق، 1001 بەردەوامە لەفراوانکردنی تۆڕی دەستڕاگەیشتنی نیشتیمانیو دیزاینی داهاتوی ژینگەی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی لەوڵاتدا دەکات.
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایلو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لەعێراقو ژمارهى بهشدرابوانی زیاترلە 20 ملیۆنە، ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لەعێراقو یەکەم کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت، ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بەکوالێتییەکی بەرز لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکاتو تۆڕەکەشى زیاتر لە 06.99٪ى دانیشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهوهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبایل بەفراوانترین ڕوماڵەوە لەنێو کۆمپانیاکانی دیكهى پەیوەندیی لەعێراق.
ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لەکانونی دوەمی 2015وە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندیی بەبەرزترین کوالێتی لەعێراق دابیندەکات.
