كەشتییەكی نەوتهەڵگری عێراق گەروی هورمزی تێپەڕاند

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 116 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی تەنسیمی ئێرانی ڕایگەیاند، دوای هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران، رێگە بەکەشتییەکی نەوتهەڵگری عێراقی دراوە بەگەروی هورمزدا تێپەڕببێت.


ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردەوە، کەشتییەکە کە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتوە، دوێنێ بەگەروی هورمزدا تێپەڕ بوەو لەئێستاشدا لەدەریای عومانەوە بەرەو وڵاتی ڤێتنام لەگەشتەکەی بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تاران بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە هەر کەشتییەک بیەوێت لەو گەروەوە تێپەڕ بێت، دەبێت پێشوەختە مۆڵەت و هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا بکات.