شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هێزە کوردییەکان دەردەبڕێت
و دەڵێت،" من زۆر بێ ئومێد بووم بەرامبەر بە کورد، چەکمان بۆ ناردن، بینێرن
بۆ ناوخۆی ئێران، کەچی ئەوان گلیان داوەتەوە بۆ خۆیان ".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمرێکا لە
کۆبونەوەیدا لەگەڵ کۆمەڵێک پزیشکی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد،" ئەوان هیچ
چەکێکیان نییە، دەمانچەیان نییە، ئێمە چەکمان پێدان بەڵام ئەوان بێئومیدیان کردین
و هەر دەبەن و دەبەن و دەبەن ".
ترەمپ وتیشی،" هەرچەندە کورد لە کۆنگرێس دۆستیان هەیە،
بەردەوام پێم دەڵێن، ئەمانە ناوبانگیان باشە و جەنگاوەری باشن، منیش بەردەوام
دەڵێم بەڵێ شەڕکەری باشن، بەڵێ ئەگەر پارەیان بدەیتێ ئینجا ".
بەپێی وتەی ترەمپ، بە کۆنگرێستی راگەیاندوە:" کەناردنی
چەک بۆ کوردەکان سودی نابێت، هەرچەندە من هاوڕا نەبوم لەگەڵ ئەو کارە، بەڵام
چەکیان پێدرا ".