ترەمپ پێشبینی هەرەسهێنانی ئابوری ئێران دەکات ​

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 88 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی داڕمانی ئابوری ئێرانی کرد لەژێر گوشاری گەمارۆدانی بەندەرەکانی بۆ ماوەی مانگێک.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ناکۆکی لەگەڵ ئێران بەبێ پەلەکردن چارەسەر دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تاران ڕووبەڕووی گۆشەگیری دەبێتەوە کە لە سەرچاوەی داهاتی بێبەش دەبێت.

 

ناوبراو دووپاتی کردەوە کە هێرشەکانی ئەمریکا سەرکردایەتی و توانا سەربازییەکانی ئێرانی زۆر لاواز کردووە و ئاماژەی بەوەدا کە "رێگریکردن لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێران تەنیا پرسی کاتە لەگەڵ پەرەسەندنی فشارەکان".