حیزبوڵا رێككەوتنی لوبنان و ئیسرائیل رەتدەكاتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 132 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 شارپرێس:
نەعیم قاسم، سكرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی چوارچێوەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان كە لە واشنتۆن واژۆ كراوە، پووچەڵە.

نەعیم قاسم لەلێدوانێكدا دەڵێت " ڕێككەوتنی چوارچێوەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان كە لە واشنتۆن واژۆ كراوە، پووچەڵە و زەلیلبوون، شەرمەزاری و تەسلیمكردنی سەروەرییە و پێویستە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریكا جێگەی بگرێتەوە".

قاسم ڕایگەیاند كە هەر هەوڵێك بۆ بەستنەوەی كشانەوەی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بە چەكداماڵینی  حیزبوڵا هەموو هێڵە سوورەكان دەبەزێنێت.