نزیکەی 50 پەناخواز لەئەڵمانیاوە دیپۆرتی عێراق کرانەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەناخوازان ئاشكرایكرد، نزیک بەپەنجا پەناخواز لەئەڵمانیاوە بۆ عێراق دیپۆرت کرانەوەو كەژمارەیەكیان خەڵكی هەرێمی کوردستانن.


ناوەندی هەواڵگری دیراسیۆنی پەناخوازان، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دۆێنێ لەکاتژمێر 11ی بەیانی، نزیک بەپەنجا پەناخواز لەفرۆکەخانەی هانۆڤەری ئەڵمانیاوە بەزۆرەمڵێ دیپۆرتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرانەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان، بەشێک لەوانە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانن.

ناوەندەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، باوکی یەکێک لەپەناخوازە دیپۆرتکراوەکان، کە خەڵکی هەولێرە، بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاندوەو وتویەتی، «کوڕەکەم لەناو ئەو پەناخوازانەدایە کە دیپۆرت کراونەتەوە. ماوەی حەوت ساڵ لەئەڵمانیا ژیاوە، کاری کردوەو زمانی ئەو وڵاتەش فێر بووە. هەرگیز هیچ کێشەیەکی یاسایی نەبوە.»

ئەوەشی وتوە،”رۆژی یەک شەمە 31مەی سەردانی کۆنسۆڵی گشتی ئەڵمانیام لەهەولیرکرد چەند بەڵگەی کورکەم ونامەی پشتیوانی فیدراسۆنم پێ بوو لەپرسگەکە هەرچی داواوتکام لیکردن کەسیێک ببینم وەیان ئەونامانەم لێ وەربگرن  بەداخەوە داواکەمیان ڕەتکردەوە وئەوەشم پێووتن من پیشمەرگەبووم وچەندجار شەری داعشمکردوە کوری من تاوانی نەکردوە دەستگیرتانکردوەبەڵام گیویان لێنەگرتم".

هەروەها وتی، «ئەمرۆ کوڕەکەم لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەبەغداوە پێی راگەیاندوم کە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە لە هانۆڤەرەوە بە زۆرەمڵێ خراونەتە ناو فرۆکە. لە نێوماندا ژن و منداڵیش هەبوون. هیچ کێشەیەکی یاسایی‌مان نەبوو، بەڵام تەنها داواکاری پەنابەریمان ڕەت کرابوەوە.»

هاوكات، فیدراسیۆنەكە لەڕاگەیەندراوەكەیدا ئەوەشی ڕونكردۆتەوە، شایەنی باسە کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردودا، حکومەتی ئەڵمانیا لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەیەکدا کە لەگەڵ حکومەتی عێراق واژۆی کردووە، دەیان پەناخوازی بۆ عێراق گەڕاندووەتەوە. زۆربەی ئەو کەسانە ساڵانی زۆر لە ئەڵمانیا ژیاون و لە کۆمەڵگەی ئەو وڵاتە تێکەڵ بوون.

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن ئەوەی زانیوە کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەناخوازانی عێراقی لەسەرەتای دەستگیرکردنی ئەم پەناخوازانەوە لەسەرخەت بوە لەگەل چەند پەنابەرو کەسوکاریان لەکوردستان ، بەیانی رۆژنامەگەری دەرکرد ڕوو بەحکومەتی ئەڵمانیا  وناڕەزایەتی توندی دەربڕی دژ بەدەستگیرکردنی ئەو پەناخوازانەوە داوای دەستەبەجێ ئازادکردنیان وچاوخشانەوە بەکەیسەکانی ئەوپەنابەرانەیکرد.

هەروەها فیدراسیۆن ئەم پرۆسەیە بەجێگای نیگەرانی دەزانن و ئاماژەیان بەوە کرد کە زۆرێک لەدیپۆرتکراوان دوای گەڕانەوە بۆ عێراق، بێ پشتگیری و هاوکاریی پێویست بەجێ دێڵدرێن. 

هاوکات فیدراسیۆن  سەرباری ئیدانەکردنی ئەورێکەوتننامانەی لەگەل حکومەتی ئەڵمانیا واژووکراوە بەژیانی ئەو پەناخوازانەوە، ڕەخنەی توند لەحکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرن کە تا ئێستا هیچ بەرپرسیارێتییەکی دیاریکراویان لە ئاست چارەنوس، ژیان و داهاتوی ئەو کەسانە هەڵنەگرتوە کە بەزۆرەمڵێ نێردراونەتەوە.