تیمی دانوستانکاری ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 177 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانەوە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندووە کە "گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا هێشتا بەردەوامن و هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای چەند گۆڕانکارییەکی لە ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەدا کرد کە نێردراوەکانی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکانیان ئامادەیان کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، ترەمپ هێشتا دەیەوێت ڕێککەوتنەکە یەکلایی بکاتەوە و پێشبینی دەکات بەم نزیکانە تەواو بێت.