شارپرێس:
حکومەتی عێراق بڕیاریدا سیستمی بەرگریی ئاسمانیو موشەکیی لەکێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگیربکات، بەئامانجی پاراستنی ئاسمانی کێڵگەکەو ڕێگریکردن لەهەر هێرشێکی درۆنیو موشەکی کە دەبێتە هۆی پەکخستنی بەرهەمهێنانی غازو کارەبا.
سەباح نوعمان، وتەبێژی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لە زیاتر لە 50 شوێنی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێن، یەکێک لەو شوێنانە کێڵگەی کۆرمۆرە.
بودجەی پێویست بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی تەرخانکراوە، چاوەڕواندەکرێت لەچەند مانگی داهاتوداو بەدیاریکراوی لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا سیستمەکان بگەنە عێراق و دەست بە دانانیان بکرێت.
وتیشی: زیاتر لە 50 شوێن دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانییان تێدا دابنرێ، کە بەشێکیان دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە، یەکێکیشیان کێڵگەی گازی کۆرمۆرە.
تائێستا بەکۆی گشتیی 14جار هێرشکراوەتەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر (بەدوایین هێرشی شەوی 8ی تشرینی دوەمی 2026وە).
بهگوێرهى ئامارەکان، تا کۆتایی ساڵی 2025 بەگشتیی 13جار بەموشەکو درۆن هێرشکرابوەسەر کێڵگەکە، قورستترینیان هێرشەکەی 26ی نیسانی 2024 بوو کە بوە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کارمەند، هەروەها هێرشەکەی شەوی 26ی تشرینی دوەمی 2025 کە بەرهەمهێنانی غازی بەتەواوی ڕاگرت، بهگوێرهى زانیارییهكان, شەوی یەکشەممە 8ی تشرینی دوەمی 2026 واته لهم مانگهدا، لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایەوهسەر کۆگای غازی شلی کێڵگەکەو بوە هۆی کەوتنەوەی ئاگر، ڕاگرتنی بەرهەمهێنانو کەمبونەوەی نزیکەی دوو ههزارو 800 مێگاوات کارەبا لەهەرێمی کوردستان.