قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی گوڵەخانەی کرد و لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆبوەوە.
شارپرێس لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار زانیاریی ئەوەی دەستکەتووە، کۆبوونەوەکە بۆ هێورکردنەوەی ئەو گرژییانە بووە کە لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە لەنێوان یەکێتی و سۆسیالیست و دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ محەمەد حاجی مەحمود لەلایەن دادگای چەمچەماڵەوە دروستبووە.
ئەو سەرچاوەیەی شارپرێس وتیشی: ئێرانیەکان نێوەندگیر بوون لەنێوان یەکێتی و سۆسیالست و داوایان کردووە لەم دۆخەدا پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، یەکێتی دڵنیایی بە محەمەد حاجی مەحمود داوە کە کێشەکانی نێوانیان قوڵ ناکەنەوە و ئەو قسانەی دەگوترێت یەکێتی لە بازگەکان ڕێگریی لە گەڕانەوەی ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود بۆ سلێمانی دەکات، ناراستن.