راپۆرتێک: عێراق ناوەندی چالاکیی حوسییەکانە لە دەرەوەی یەمەن

عیراق

19 خولەک پێش ئێستا‌ 74 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ڕاپۆرتێکی نوێی ناوەندی توێژینەوەیی "PTOC Yemen" ئاشکرای کردووە کە بوونی حوسییەکان لە عێراق لە پەیوەندییە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانەوە گەیشتۆتە دامەزراندنی تۆڕێکی چەندئاستیی سەربازی، ڕاهێنان و لۆجستی، بە هاوکاریی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان و پشتگیریی یەکە تایبەتەکانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران.

ڕاپۆرتەکە بە ناونیشانی "بەغدا.. بنکەی ئۆپەراسیۆنەکانی حوسییەکان" دەڵێت، چالاکییەکانی ئەم گرووپە لە ماوەی 2011 تا 2026 گەشەیان کردووە و لە هاوینی 2026دا ناوەندی چاڵاکییەکانیان لە ئۆفیسەکەی جادریە لە بەغداوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنە سەربازییە داخراوەکان لە پارێزگای بابل، بەتایبەتی ناوچەکانی جورفولسەخر و دەوروبەری موسەییب.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم شوێنانە بۆ پەنادان، ڕاهێنان و هاوئاهەنگی بەکاردەهێنرێن و بواری پەرەپێدانی تواناکانی سەربازیی و گۆڕینەوەی ئەزموون دەڕەخسێنن.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە بەشداریی شارەزایانی عێراقی لە چاککردنەوەی بەشێک لە بەرگریی ئاسمانیی و فڕۆکە هێلیکۆپتەرەکان، هەروەها پەرەپێدانی توانای درۆن و سیستەمەکانی ئاراستەکردن و ڕێنیشاندانی دەکات.

هەروەک ڕاپۆرتەکە باس لە پەیوەندییەکانی نێوان کادرە حوسییەکان و دەستەی حەشدی شەعبی و ڕۆڵی یەکەکانی 190، 6000 و 340ی فەیلەقی قودسی ئێران دەکات.
لە بەشێکی دیکەدا، ئاماژە بە هێرشە ئاسمانییە ئەمریکییەکەی 30ی تەممووزی 2024 دەکات کە لە جورفوسەخر حەوت کەسی پسپۆڕی حوسیی کوژران.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی