شارپرێس:
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێ كەوت.
بەگوێرەی میدیاكانی باكوری كوردستان، شاندەكە پێكهاتووە لە هەریەك لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجەر و فایەق ئۆزگور ئەرۆل و سەردانی ئیمراڵیان كردووە بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان.
شاندی دەم پارتی كۆتا دیداریان لەگەڵ ئۆجالان لە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦ ئەنجام دا، دواین سەردانی خێزانەكەشی لە ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا.