سوپای ئێران: فڕۆکەیەکی جەنگیی F-16 ی ئەمریکیمان بەئامانجگرت

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سوپای ئێران ڕایگەیاندووە کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی دروستکراوی ناوخۆیی، لە باشوری وڵات، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکیی جۆری F-16یان لەسەر کەنداوی فارس دەستنیشان کردووە و موشەکێکیان ئاراستەی کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی سوپای ئێران، موشەکە لە نزیکی فڕۆکەکەدا تەقیوەتەوە و بۆتە هۆی زیانگەیاندن پێی، لە ئەنجامدا، فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە ناچار بووە ئەرکی فڕینەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و بە شێوەیەکی فریاگوزاریی لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی ناوچەکە بنیشێتەوە.

سوپای ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ژێر چاودێریی تۆڕی یەکگرتووی بەرگریی ئاسمانیی وڵات ئەنجام دراوە.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر سەبارەت بە شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەکە یان ئاستی زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە. هەروەک ئەم بانگەشەیە لەلایەن هیچ لایەنێکی ترەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە