شارپرێس:
ئێخلاس خدر کچە ڕزگاربویەکی ئێزدی لەدەستی گروپى تیرۆریستى داعش، لەمیانی
دانیشتنێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی تایبەت بەجینۆسایدی ئێزدییەکان لەشاری بەرلینی
ئەڵمانیا، زانیارییەکی چاوەڕواننەکراوو هەستیاری ئاشکراکردو ڕایگەیاند؛ لەماوەی دەستبەسەربونیدا
(ئەحمەد شەرع) سەرۆکی ئێستای سوریای لەو ماڵەدا بینیوە کە تێیدا زیندانیکرابوو.
ئێخلاس خدر ئاشکرایکرد، لە سەردەمی ڕفاندنیدا لەلایەن گروپى تیرۆریستى
داعشەوە، ئەحمەد شەرعی لەناو ئەو ماڵەدا بینیوە کە وەک زیندان تێیدا ڕاگیرابوو،
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوکاتە، لهلایهن خاوهن ماڵهكهوه ئیخڵاس ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی
چایی پێشکەش بهشهرع بکات.
ئەو کچە ڕزگاربوە ئێزدییە جەختیکردەوە، بەتەواوی لەبینینەکە دڵنیایەو
ئامادەیی خۆی دەربڕیی بۆ ئەوەی لەبەردەم لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکاندا لەبەرلین بەفەرمی
شایەتی لەسەر ئەو ڕوداوە بدات.
ئەم وتانە لەمیانی دانیشتنێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیدا لەپایتەختی ئەڵمانیا
خرانەڕوو، کە تایبەتە بەکۆکردنەوەی بەڵگەو لێپرسینەوە لەتاوانەکانی جینۆسایدی ئێزدییەکان.
ئهو كچه ڕزگاربوه ئێزدیه جهختدهكاتهوه، "چ لهعێراق كه
لاى خێزانه داعشهكان بوهو چ لهسوریاش، لهههردوو وڵاتهكهو لهماڵى بهرپرسو
چهكداره داعشهكان، ئهحمهد شهرعى بینیوه".
چاودێرانی دۆخی سیاسیی سوریا پێیانوایە، لەکاتێکدا ئەحمەد شەرع سەرۆکایەتیی
قۆناغی ڕاگوزەری سوریا دەکاتو هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی دەدات، هەر
تۆمەت یان شایەتییەک کە پەیوەندیی بەڕابردویەوە هەبێت، ڕاستەوخۆ دەبێتە بەشێک لەململانێ
سیاسییو میدیاییەکان بۆ فشارخستنەسەر دیمەشق لەدۆسیەی مافی پێکهاتەکانو لێپرسینەوە
لەتاوانەکانی ڕابردوو.
