شارپرێس:
فەرماندەیی هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سبەی هەینی دەستدەكەن بەپرۆسەی جێگۆڕكێی هێزە جێگیرەكانیان لە شارۆچكەی جورف سەخر.
فەرماندەیی هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان عەلی زەیدی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی سبەی بەیانی ڕۆژی هەینی، بەگوێرەی ڕێكارە سەربازییەكان، پرۆسەی جێگۆڕكێی یەكە سەربازییەكانی جێگیركراو لە جورف سەخر دەست پێدەكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی وەك دواوادە بۆ كشانەوەی هێزەكانی حزبوڵا لە شارۆچكەی جورف سەخر دیاریكردووە، بەپێچەوانەوە هێرشی دەكاتەسەر و هێزە ئەمنییەكان خراونەتە ئامادەباشییەوە، بەڵام سەرچاوەكان باس لەهاتنەئارای ڕێكەوتنێك دەكەن بەنێوەندگیری ئێران بۆ ڕێگری لەڕوودانی شەڕ.