شارپرێس:
میدیا فەلەستینییەكان بڵاویانكردەوە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە چوار فەلەستینی كوژراون و 17ی دیكەش برینداربوون، كە سێ كەسیان بەهۆی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكی سەبرا لە باشوری شاری غەززە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان، ئەو سێ كوژراوە كاریان كردووە لە گەیاندنی ژەمە خۆراكی ڕێكخراوە خێرخوازییەكان بۆ كەمپەكانی ئاوارەكان لە شارەكەدا.
هەروەها ژمارەیەكی فەلەستینی دیكە لە چەند كەمپێكی پەنابەران بە دەستڕێژی گولە و بۆردومان برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی وافا بڵاویكردەوە، ژمارەی كوژراوانی شەڕی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە بۆ 74 هەزار و 736 كەس بەرزبووەتەوە و 176 هەزار و 194 یش بریندار بوون لە لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023ەوە.