ڤیزا لەنێوان عێراق و میسر لابرا

عیراق

9 خولەک پێش ئێستا‌ 41 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ دووشەممە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێككەوتنی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر بۆ هەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان عێراق و میسر ڕاگەیاند.

زەیدی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سیسی لە قاهیرە، ڕایگەیاند "رێكەوتنێك لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر كراوە بۆ هەڵگرتنی مەرجەكانی ڤیزە لە نێوان عێراق و میسردا".

ئاماژەی بەوەشكرد، "لەگەڵ سەرۆكی میسر تاوتوێی ئاسایشی ناوچەكەمان كرد"، جەختیشیكردەوە "میسر دڵی نەتەوەی عەرەبە".

لای خۆیەوە سەرۆكی میسر "پەیوەندییە ڕەگداكوتاوەكانی نێوان عێراق و میسر"ی دووپات كردەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جەختمان لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هاوكارییەكان لەگەڵ عێراق كردەوە، هەروەها هەوڵەكانی تێكدانی ئاسایشی دەریایی لە كەنداو ڕەتدەكەینەوە.

سیسی هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە "لەگەڵ عەلی زەیدی باسمان لە دۆخی یەمەن كردووە".

پێشتریش نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو "عەلی زەیدی لە كۆشكی سەرۆكایەتی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كۆبووەوە و لەگەڵیدا گفتوگۆیان لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هەماهەنگی هاوبەش لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی بەرژەوەندیی هەردوولا كرد".