ترەمپ ناكۆكییەكی لەگەڵ ناتانیاهۆ ئاشكرادەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا لەچاوپێكەوتنێدا نیگەرانییەكەی نێوان خۆی و سەرۆكی ئیسرائیلی ئاشكراكردو ڕایگەیاند، 
 


لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، بەناتانیاهۆی وتوە تۆ شێتی؟چیدەکەیت؟ من یارمەتیم دایت بۆ ئەوەی لەزیندان نەکرێیت.

ترەمپ ئەوەشی باسكردوە، كە بەسەرۆكی ئیسرائیلی وتوە، کەمێک بێزار بوە لەو شەڕە بەردەوامەی لەلوبنان هەیەو پێیوتوە دەبێت بوەستیت".

سەرەڕای ئەم گرژییانە، ترەمپ جەختی کردەوە، "پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ناتانیاهۆ هەیە و وتی، "سەرسامم پێی".

 

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بەتوندی ڕەخنەی لەناتانیاهۆ گرتوە بەهۆی هەڕەشەکانی بۆ بۆردومانکردنی باشوری بەیروت.