شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق
بەنوسراوی فەرمی بەنگین رێکانی لەسەر پشکی پارتی وەک سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی
عێراق دیاریکرد.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی
عێراق لەنوسراوێکی فەرمیدا کە رێککەوتنی 2ى 6ى 2026 لەسەرە، ئاماژەی
بەوەکردوە،" لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیرانی
عێراق، بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی لەچوارچێوەی یاسا و دەستور پێماندراوە، بڕیاردرا بە
دیاریکردنی (بەنگین عەبدوڵا رێکانی) وەک سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ".
لەنوسراوەکەدا ئەوەش
خراوەتەڕوو، ئەم بڕیارە لەدوای دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەنگین رێکانی لە
کابینەی رابردوی حکومەتی عێراق لەسەر پشکی پارتیی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو
نیشتەجێکردن بوو.